< لالۆ پێنجوێنی

 

  .ماڵپەڕی لالۆ پێنجوێنی، ماڵپەڕێکی سیاسی، مێژوویی و ئەرشیفییە

 

 ماڵپەڕی لالۆ پێنجوێنی لە ساڵی 2021 دامەزراوەو لە ساڵڕۆژی یادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، 16 مارس، کەوتەتە بەردەست خوێنەران. سەر بە بنەماڵەی پێشمەرگەو شؤڕشگێڕی دێرین  خوالێخۆشبوو لالۆ عەبدولڕەحمان پێنجوێنییە، سەر بەهیچ حزب و لایەنێک نییەو هیچ جۆرە پاڵپشتییەك ناکرێت. ژ

 

ماڵپەڕی لالۆ پێنجوێنی هەڵدەستێت بە ناساندنی میژوو خەبات و کەسایەتی لالۆو بڵاوکردنەوەی بیرەوەرییەکانی، هەروەها خستنە ڕوی وێنەی شەهیدەکان و پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی نوێ. کە ئامانج لەمە یادکردنەوەو زیندوکردنەوەی شەهیدو شۆڕسگێڕە گومناوەکانی  گەلەکەمانە، لەگەڵ بنیادنانی ئەرشیفێکی مێژوویی. ژژژ

 

ماڵپەڕی لالۆ پێنجوێنی دەیەوێت ببێت بەسەرچاوەیەکی مێژوویی و ئەرشیفی باوەڕپێکراوو نیوتراڵ.ک

 

ماڵپەڕی لالۆ پێنجوێنی ڕێگا نادات هیچ کەس و لایەنێك کۆمێنت و ووشەی نەشیاو چ بەرامبەر ماڵپەڕی لالۆ پێنجوێنی یاخود بەرامبەر هەر کەس و لایەنێك لەم ماڵپەڕە بەکار بهێنرێت، بەپێچەوانەوە کۆمێنت و ووشەی نەشیاو دەسڕێتەوە. ن

 

بیروەریەکانی لالۆ پێنجوێنی (نیو سەدە بۆ نیشتمان) بەهیچ جۆرێك ڕێگە پێدراو نییە بەبێ ڕەزامەندی خانەوادەی لالۆ عەبدولڕەحمان پێنجوێنی، چاپ کرێت یا بۆ هەر مەبەستێک بێت، خراپ بەکار بهێنرێت. م

 

هەمو کەس  بە سوپاسەوە ئەتوانێت بەشداربێت لە دەوڵەمەندکردنی ئەرشیفی وێنەی شەهیدەکان و پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی نوێ، لەڕێی ناردنی وێنە  یاخود ناردنی ناوی ئەو کەسانەی لەناو وێنەکاندا لەم ماڵپەڕە بڵاوکراوەتەوە، بەمەرجێك وێنە نێردراوەکان هی پێشمەرگە بێت و ناوەکان ڕاست و دروستبن. ه

 

3
0